سەرۆکی زانکۆی دهۆک سوپاسنامەیەك ئاراستەی نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پۆڵۆنیا دەكات

ئەمڕۆ یەكشەممە لە میانی ڕێورەسمی 31ەمین ساڵیادی دامەزراندنی زانکۆی دهۆک، د. داود ئەتروشی سەرۆکی زانکۆی دهۆک، خەڵات و سوپاس و پێزانینی تایبەتی بە زیاد رەئووف نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پۆڵۆنیا بەخشی.

خەڵاتەكە لە بەرانبەر پشتگیری و هاوکاریکردنی خوێندنی باڵا و هەوڵەکانی دروستکردنی پەیوەندیی لە نێوان زانکۆی دهۆک و زانکۆکانی تری کوردستانە لەگەڵ زانکۆکانی پۆڵۆنیا، كە بە دەیان قوتابیی هەرێمی کوردستان درێژە بەخوێندنیان بدەن لە زانکۆکانی وڵاتی پۆڵۆنیا و بتوانن بڕوانامەی باڵا لە بوارە جیاجیاکان بەدەست بهێنن.

لای خۆیەوە زیاد رەئوف باسی سەرەتای بنیاتنان و دامەزراندنی ئەو رێککەوتننامانەی نێوان زانکۆکانی پۆڵۆنیا و هەرێمی کوردستانی کرد و سوپاسی د. داود ئەتروشی و گشت دەستەی سەرۆکایەتی و کارمەندانی زانکۆی دهۆکی کرد بۆ هەماهەنگی و کاری هاوبەش لە پێناو خزمەتی خوێندنی باڵا لە هەرێمی کوردستان و بەڵێنی دا کە بەردەوام دەبێت لە کار و هەوڵەکانی بە مەبەستی زیاتر پەرەپێدانی پەیوەندییەکان.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *