بە گوژمەی زیاتر لە دوو ملیار و 820 ملیۆن دینار دەست كراوە بە جێبەجێکردنی پرۆژەی دەروازەی ناحیەی دیانا

دوای دانانی بەردی بناغەی لەلایەن كۆمپانیای كاڤین گرووپەوە دەست كراوە بە جێبەجێكردنی پڕۆژەی دەروازەی ناحیەی دیانا لە سنووری قەزای ناوەندیی سۆران.

هەژار حەكیم، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: لە درێژەی كار و پرۆژە خزمەتگوزارییەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستاندا، دوای ئەوەی لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لەژێر چاودێریی هەڵگورد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بەردی بناغەی پرۆژەی دەروازەی دیانای كۆن لە سنووری قەزای ناوەندیی سۆران دانرا، ئێستا دەست كراوە بە جێبەجێكردنی پرۆژەكە و كاركردن تێیدا بەرداومە.”

 ئاشكراشی دەكات: “پرۆژەكە گرنگ و ستراتیژییە و بە گوژمەی دوو ملیار و 820 ملیۆن و 477 هەزار دینار، لەلایەن كۆمپانیای كاڤین گرووپەوە لەسەر بودجەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، جێبەجێ دەكرێت.”

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *