پرۆژەی دیواری پاڵپشت لە شەقامی سەرەكیی ناحیەی سمێلان جێبەجێ دەکرێت

لەسەر بودجەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی سۆران، پرۆژەی دیواری پاڵپشت لە شەقامی سەرەكیی ناحیەی سمێلان سەر بە قەزای چۆمان جێبەجێ‌ دەكرێت.

لەم بارەیەوە، شاحەوان حوسێن، بەڕێوەبەری ناحیەی سمێلان، سەر بە قەزای چۆمان، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: ”لە درێژەی كار و پرۆژە خزمەتگوزارییەكانماندا دەستمان كردووە بە جێبەجێكردنی پرۆژەی دروستكردنی دیواری پاڵپشت لە شەقامی سەرەكیی ناحیەكەمان.”

ئاشكرایشی كرد: ”پرۆژەكە لەسەر بودجەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی سۆران لە قۆناغی جێبەجێكردندایە و دەكەوێتە خزمەت هاووڵاتییانەوە.”

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *