کرێکارێک لە چەمچەماڵ، لە کاتی کارکردندا گیانی لەدەست دا

ئێوارەی ئەمڕۆ لە قەزای چەمچەماڵ کرێکارێک لەکاتی کارکردن لە باڵەخانەیەکدا لەسەر ئەسکەلە کەوتە خوارەوە و گیانی لەدەست دا.

بەپێی زانیارییەکان کرێکارەکە ناوی ئەحمەد ئیسماعیلە و تەمەنی 36 ساڵە، دانیشتووی چەمچەماڵ بوو.

هەر ئەمڕۆ لە ڕووداوێکی دیکەدا، لە قەزای چەمچەماڵ کرێکارێک بەهۆی کارپێکردنی موەلیدەی تایبەتی گەڕەکەوە لە گەڕەکی سەنگاوییەکانی شارەدێی شۆڕشی سەر بە قەزای چەمچەماڵ، موەلیدەکە گڕی گرتووە و بووەتە هۆی سوتانی گەنجێکی تەمەن ٣١ ساڵ و دواتر گیانی لەدەست دا.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *