سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە 15/11/2023، لە گەڕەکی سەرچناری شاری سلێمانی شەقامێک ڕۆ چوو. لەم بارەیەوە، شارەوانیی شارەکە ڕایگەیاند، بەهۆی شکانی بۆڕیی سەرەکیی ئاوی ماڵانەوە شەقامەکە ڕۆ چووە و ئاستەنگی بۆ هاتوچۆ دروست کردووە.
سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی لە ڕاگەیاندراوێکدا بڵاوی کردووەتەوە: ”بەشێکی شەقامی لای ترافیكلایتی نزیك سەیرانگای تاڤگە بەهۆی شکانی بۆڕیی ئاوی سەرەکیی ماڵانەوە ڕۆ چووە، ئەوەش کەمێك ئاستەنگی بۆ هاتوچۆ دروست کردووە.”
ئاماژەی بەوەش داوە، ئێستا تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی سەرقاڵی چاککردنەوەی شەقامەکەن، هەربۆیە داوا لە هاووڵاتییان و شۆفێران دەکەن بە وریاییەوە شەقامەکە بەکار بهێنن تا ئەو کاتەی چاک دەکرێت.