لەسەر بودجەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان چەندین پڕۆژەی کارەبا بە بەهای 340 ملیۆن دینار لە سنوورری پارێزگای هەڵەبجە جێبەجێ بکرێن.
لە ڕاگەیاندراوێکدا سەعید سەید قادر، بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای هەڵەبجە ڕایگەیاند :”بەم نزیکانە چەندین پرۆژەی کارەبا لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە جێبەجێ دەکرێن، کە سەرجەمیان لەسەر بودجەی 8%ی داهاتی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی کارەبای هەڵەبجە پارەیان بۆ دابین دەکرێت.”
ئاماژەی بەوەش دا، کە تێچووی پڕۆژەکان دەگاتە 340 ملیۆن دینار و ڕێکارە ئیدارییەکانیان تەواو کراون و بەم نزیکانە دەکەونە بوای جێبەجێ کردنەوە.
له ڕاگەیاندراوەکەدا بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای هەڵەبجە ئاشکرای کردووە کە پرۆژەکان بریتین لە:
1- دانانی محاویلە بۆ گەڕەکی شارەوانی لە ناوەندی قەزای هەڵەبجە.
2- دانانی گڵۆپی ڕووناکی بۆ گەڕەکی تەربیە هەتا گوڵان لە ناوەندی قەزای هەڵەبجە.
3- دانانی گڵۆپی ڕووناکی بۆ گەڕەکی کۆکۆییەکان لە ناوەندی قەزای هەڵەبجە.
4- چارەسەرکردنی بارزۆری کارەبای گوندی بامۆك.
5- نۆژەنکردنەوەی تۆڕی کارەبای گوندی گردی قازی.
6- نۆژەنکردنەوەی تۆڕی کارەبای گوندی گێڵەك.
7- نۆژەنکردنەوەی پێکهاتەی ڕووناکی شەقامی گەڕەکی شارەوانی.
8- نۆژەنکردنەوە و دانانی محاویلە لە گوندی زەڵم لە خورماڵ.
9- جیاکردنەوەی کارەبای گوندی کشەدەری لە گوندی تەپە سەرقوڵە.