پرۆژەیەكی ئاوەڕۆ لە قەزای چۆمان جێبەجێ‌ دەكرێت

بەمەبەستی چارەسەركردنی گرفتی ئاوەڕۆ، لەسەر پێشینەی مانگانەی سەرۆكایەتیی شارەوانی چۆمان، ئاوەڕۆی لوولەیی لە گەڕەكی كۆشكی ئاشتی لە سەنتەری قەزای چۆمان جێبەجێ دەکرێت.

 لەم بارەیەوە، موخلیس چۆمانی، لە سەرۆكایەتیی شاروانیی قەزای چۆمان، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “لە درێژەی كار و پرۆژە خزمەتگوزارییەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لەسەر پێشینەی مانگانەی شارەوانیمان، دەستمان كردووە بە جێبەجێکردنی پرۆژەی دروستكردنی جۆگەی ئاوەڕۆی لوولەیی لە گەڕەكی كۆشكی ئاشتی لە قەزای چۆمان بە مەبەستی نەهێشتنی كێشەی ئاوەڕۆ لە دوو شوێن كە گرفتی ئاوەڕۆییان هەبوو بە جێبەجێكردنی پرۆژەكە ئەو گرفتەش چارەسەر دەبێت.”

گوتیشی: “پێشووتر ئاوەڕۆی چەند كۆڵانێكی گەڕەكەكە دەڕژایە سەر شەقامی گشتی، بە مەبەستی چارەسەركردنی ئەو گرفتە، پرۆژەی جۆگەی كراوەی بۆ جێبەجێ دەکرێت.”

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *