پیاوێک هاوسەرەكەی و خەسوو و خەزووری دەداتە بەر فیشەک

لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان پیاوێک دوای تەڵاقدانی هاوسەرەكەی، هاوسەر و خەسوو و خەزووری دەداتە بەر فیشەک و دوو کەسیان گیانیان لەدەست دا.

شەیدا نوربەخش، جێگری كاروباری سیاسی و کۆمەڵایەتیی قایمقامی (گێڵانی غەرب)ی سەر بە پارێزگای (کرماشان)ی ڕۆژهەڵاتی كوردستان، ڕایگەیاندووە: “سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ لە یەکێک لە گەڕەکەکانی شاری گێڵانی غەرب، پیاوێکی گەنج لە دوای ئەوەی لەگەڵ هاوسەرەكەی لە یەکتر جیا بوونەتەوە، دەچێتە پێش شوێنی کاری هاوسەرەکەی، هاوسەرەكەی و باوكی هاوسەرەكەیشی دەداتە بەر فیشەک و لە شوێنەکە هەڵدێت، پاشان دەچێتە ماڵی دایک و باوکی هاوسەرەكەی و خەسوویشی دەداتە بەر فیشەک.”

بەپێی زانیارییەكان، هاوژینی ئەم کەسە مامان بووە و باوکی گەیاندوویەتە پێش نەخۆشخانە لەوێ هەردووکیان فیشەکیان بەر کەوتووە و هاوسەرەكەی گیانی لەدەست داوە، بەڵام تا ئێستا باوکی لە ژیاندا ماوە و بارودۆخی تەندروستیی ناجێگیرە، دایکی هاوسەرەكەشی كوژراوە.

پۆلیس ڕایگەیاندووە ئەم بکوژە تا ئێستا دەستگیر نەکراوە و هەوڵەکانیان بۆ دەستگیرکردنی بەردەوامە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *