بە گوژمەی ملیارێك و 500 ملیۆن دینار شەقامەكانی گەڕەكێكی قەزای سۆران قیرتاو دەكرێن

لەسەر بودجەی پەرەپێدانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەست كراوە بە چاككردن و قیرتاوكردنی بەشێك لە شەقام و كۆڵانەكانی جوندیان2 لە سەنتەری قەزای ناوەندیی سۆران.

لەم بارەیەوە، هەژار حەكیم، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: لە درێژەی كار و پرۆژە خزمەتگوزارییەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستاندا دەست کرا بە قیرتاوکردنی بەشێک لە شەقام و کۆڵانەکانی گەڕەکی جوندیان2 لە سەنتەری قەزای ناوەندیی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و پرۆژەكە بەردەوام دەبێت”.

گوتیشی: کۆی گشتیی تێچووی پرۆژەکە، زیاتر لە یەك ملیار و 500 ملیۆن دینارە، لەسەر بودجەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران جێبەجێ دەكرێت.”

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *