باڵوێزی ئەمریكا: ئەمڕۆ لەگەڵ محەمەد حەلبووسی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق كۆ بوومەوە

ئەمشەو باڵوێزی ئەمریكا لەگەڵ سەرۆكی دوورخراوەی پەرلەمانی عێراق كۆ بووەوە و دوای كۆبوونەوەكە حەلبووسی بە سەرۆكی پەرلەمان ناساندووە.

ئەلینا رۆمانسكی باڵوێزی ئەمریكا لە عێراق ئەمشەو لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (ئێكس) بڵاوی كردەوە كە لەگەڵ محەمەد حەلبووسی سەرۆكی پەرلەمانی عێراقدا كۆ بووەتەوە و باسیان لە دوا پێشڤەچوونەكانی ناوچەكە و دۆخی ئەمنیی عێراق كردووە.

ئەم هەڵوێستەی باڵوێزی ئەمریكا دوای رۆژێك لە لادانی حەلبووسی دێت لە پۆستی سەرۆكی پەرلەمان بە بڕیارێكی لەناكاوی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *