ئەمڕۆ هەینى 17/11/2023، پۆلیسى سلێمانى ئاشکراى کرد، هێزەکانى پۆلیس لە سنوورى قەزاى پێنجوێن کەسێکیان بە تۆمەتى فیڵکردن و سەندنى پارە دەستگیر کردووە.
پۆلیسى سلێمانى بڵاوى کردەوە کە دوای ئەوەی هاووڵاتییەک سکاڵای تۆمار کردووە لەوەی بڕی دوو هەزار و 900 دۆلاری لەلایەن کەسێکەوە بەفێڵ لێ وەرگیراوە، هێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونیان دەست پێ کرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر لەلایەن بنکەی پۆلیسی هەوارەبەرزە، سەر بە بەشی پۆلیسی دەربەندیخانەوە، بە هاوکاریی بنکەی پۆلیسی پێنجوێن، تۆمەتبارەکە لە قەزای پێنجوێن دۆزرایەوە و دەستگیر کرا.
ئێستا تۆمەتبارەکە بە بڕیارى دادوەر بەند کراوە و لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا دەکرێت.