دارایی عێراق لە 9 مانگی رابردوودا، تەنها پشتی بە داهاتی فرۆشتنی نەوت بەستووە

ئەمڕۆ چوارشەممە وەزارەتی دارایی حكوومەتی عێراقی فیدراڵ ئاشكرای كرد كە لە ماوەی نۆ مانگی ڕابردوودا، ئابووریی عێراق بەڕێژەی 95% پشتی بە داهاتی فرۆشتنی نەوت بەستووە.

بەپێی وەزارەتە عێراقییەكە، كۆی داهاتی دارایی لە نۆ مانگی یەكەمی 2023دا، 95 تريليۆن ديناری عێراقی تێپەڕاندووە، كە دەكاتە نزیكەی 72.6 مليار دۆلاری ئەمریكی.

بەپێی وەزارەتی دارایی عێراقی فیدراڵ، تەواوی داهاتە نانەوتییەكانی حكوومەتی ئەو وڵاتە تەنها كردوویەتیە 5%ی كۆی داهاتی گشتیی دەوڵەت و بۆ 95%ی داهات پشت بە فرۆشتنی نەوت بەستراوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *