دوو بەندکراوی کورد لە سێدارە دران

سزای سێدارەی دوو بەندکراوی کورد بە ناوەکانی موسلیم جەمشیدی و محەمەد ئەندیشگۆ کە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکانەوە ئەو سزایەیان بەسەردا سەپابوو، لە بەندیخانەی قزڵحەساری شاری کەرەج جێبەجێ کرا.

ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕایانگەیاندووە، ڕۆژی چوارشەممە 22ی 11ی 2023، سزای سێدارەی دوو بەندکراوی کورد بە ناوەکانی موسلیم جەمشیدی، خەڵکی شاری هەرسینی سەر بە پارێزگای کرماشان و محەمەد ئەندیشگۆ، تەمەن ٥٥ ساڵ و خەڵکی شاری کرماشان، لە بەندیخانەی قزڵحەساری کەرەج جێبەجێ کرا.

ڕێکخراوی (هەنگاو) بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاندووە، ئەم دوو بەندکراوە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکانەوە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای سێدارەیان بەسەردا سەپاوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *