دادگای کۆریای باشوور سزای تاهەتایی بەسەر فانێکی (تاوانی ڕاستەقینەدا) سەپاند کە بە پۆلیسی گوتووە “تەنها لەبەر ئەوەی مەراقی کردووە” کەسێکی نامۆی کوشتووە.
پۆلیسی کۆریای باشوور ڕایگەیاندووە، یۆنگ یو یۆنگ تەمەن 23 ساڵ، وەسوەسەی نمایشی تاوانکاری و ڕۆمانەکانی هەبووە و لە تاقیکردنەوەکانی دەروونپیسیدا نمرەی بەرزی بەدەست هێناوە.
بە بیرۆکەی “تاقیکردنەوەی کوشتن” ئەپێکی بەکار هێناوە بۆ ناسینی مامۆستایەکی زمانی ئینگلیزی، لە مانگی ئایاردا لە ماڵەکەی خۆیدا بە شێوەیەکی دڕندانە بە چەقۆ کوشتی، بەمەش کۆریای باشووری تووشی شۆک کرد.
داواکارانی گشتی داوای سزای لەسێدارەدانیان کردبوو، داواکارییەک کە بە شێوەیەکی گشتی بۆ قورسترین تاوانەکان تەرخان کراوە.
ئەوان بە دادگایان ڕاگەیاندووە، یۆنگ، کەسێکی بێکارە و تاقانەیە و لەگەڵ باپیرەی دەژی، چەند مانگێکە بەدوای قوربانیدا دەگەڕێت، بە بەکارهێنانی ئەپی فێرکاریی ئۆنلاین بۆ دۆزینەوەی ئامانجێک.
داواکارانی گشتی دەڵێن، پەیوەندیی بە زیاتر لە ٥٠ کەس و ژنانی دڵخوازەوە کردووە، پرسیاری ئەوەی لێ کردون کە ئایا وانەکانیان لە ماڵەوە دەڵێنەوە؟
لە مانگی ئایاردا خۆی وەک دایکی خوێندکارێکی ئامادەیی نیشان دا کە پێویستی بە وانەی ئینگلیزی بوو، پەیوەندی بەو قوربانییە تەمەن ٢٦ ساڵە کرد کە لە شاری بوسان لە باشووری ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکەی دەژی، کە تا ئێستا ناسنامەکەی لەلایەن پۆلیسەوە ڕانەگەیەندراوە.
دواتر یۆنگ بە جلوبەرگێکی قوتابخانەوە کە بە شێوەی ئۆنلاین کڕیبووی، خۆی لە ماڵی مامۆستا وانەبێژەکەدا نیشان داوە.
دوای ئەوەی مامۆستاکە ڕێگەی پێ دا بچێتە ژوورەوە، هێرشی کردە سەری و زیاتر لە 100 جار چەقۆی لێ دا، تەنانەت دوای مردنی قوربانییەکەش بەردەوام بوو لەو هێرشە شێتانەیە.
پاشان تەرمی ژنەکەی پارچە پارچە کردووە و سواری تەکسی بووە بۆ ئەوەی بەشێک لە پاشماوەکانی لە پارکێکی دوور لە نزیک ڕووبارێک لە باکووری شاری بوسان فڕێ بدات.
دوای ئەوەی شۆفێری تەکسییەکە ئاگاداری پۆلیسی کرد سەبارەت بە کڕیارێک کە جانتایەکی خوێناوی لە دارستانەکاندا فڕێ داوە.
پۆلیس ئاماژەی بەوەش کردووە، مێژووی گەڕانی ئۆنلاینی نێو مۆبایلەکەی یۆنگ دەریخستووە کە چەند مانگێکە لێکۆڵینەوەی کردووە لەسەر چۆنیەتیی کوشتن و چۆنیەتیی ڕزگاربوون لە جەستە.
بەڵام پۆلیس دەڵێت، ئەو کچە بێباکیش بووە و هیچ هەوڵێکی نەداوە بۆ ئەوەی خۆی لە کامێرای سی سی تیڤی بەدوور بگرێت، کە چەندین جار گیراوە لە چوونە ژوورەوە و دەرچوونی بۆ ماڵی مامۆستای وانەبێژەکە.
ڕۆژی هەینی، دادوەرێکی سزادان لە دادگای ناوچەی بوسان ڕایگەیاند، کوشتنەکە “ترسی لە کۆمەڵگادا بڵاو کردووەتەوە کە مرۆڤێک بەبێ هۆکار ببێتە قوربانی.”
یۆنگ کە لە مانگی حوزەیران دانی بە تاوانەکەیدا ناوە، داوای سزای سووکتری کردووە و ڕایگەیاندووە، لەو کاتەدا تووشی خەونبینین و نەخۆشییە دەروونییەکانی دیکە بووە.
بەڵام دادگا قسەکانی ڕەت کردەوە، چونکە تاوانەکە “بەوردی پلانی بۆ دانراوە و ئەنجام دراوە و ئەستەمە ئیدیعای تێکچوونی دەروونی و جەستەیی ئەو قبووڵ بکرێت”.
ئاماژەیان بەوە کردووە کە لێدوانەکانی بۆ پۆلیس زۆر جار گۆڕانکارییان بەسەردا هاتووە. سەرەتا یۆنگ گوتی، تەنها دوای ئەوەی کەسێکی تر ژنەکەی کوشتووە تەرمەکەی جووڵاندووە، دواتر ئیدیعای کردووە کە کوشتنەکە لە ئەنجامی دەمەقاڵەدا ڕووی داوە.
لە کۆتاییدا دان بەوە دا دەنێت کە ئارەزووی خۆی بۆ ئەنجامدانی کوشتن بەهۆی بەرنامەکانی تاوانکاری و بەرنامە تەلەڤزیۆنییەکانەوە بووە.
لە کاتێکدا کۆریای باشوور لە سزای لەسێدارەدان خۆی دەپارێزێت و لە ساڵی ١٩٩٧-وە تا ئێستا سزای لەسێدارەدانی جێبەجێ نەکردووە.