لەسەر بودجەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پرۆژەی ڕوناککردنەوەی تونێلی دەربەندیخان جێبەجێ دەکرێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كاره‌بای سلێمانی بڵاوی کردەوە کە له‌سه‌ر بودجه‌ی داهاتی 8%ی كاره‌با به‌بڕی زیاتر له 179 ملیۆن دینار پرۆژه‌یه‌كی كاره‌با له دەربەندیخان جێبه‌جێ ده‌كرێت.
پرۆژه‌كه بریتییه له دانانى تۆڕى ڕووناكى بۆ شەقامى سەرەکى لە تونێڵی دەربەندیخان تا ناو بازاڕى دەربەندیخان و بڕیاره له ماوه‌ی 170 ڕۆژدا كاره‌كانی ته‌واو بکرێت.