ئەمشەو وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا (پنتاگۆن) رای گەیاند كە لەوەتەی دەست پێكردنی ئاگربەست لە نێوان ئیسرائیل و حەماس، میلیشیاكانی عێراق و سووریا هێرشەكانیان بۆ سەر هێزەكانیان راگرتووە.
گوتەبێژی فەرمی بەناوی وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا دووپاتی كردەوە كە هێزەكانیان لە سووریا و عێراق، لەوەتەی ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و حەماس، ڕووبەڕووی هیچ هێرشێكی چەكدارانی میلیشیاكان نەبوونەتەوە.
دەشڵێ ئەگەر جارێكی تر میلیشیاكان هێرش بكەنەوە سەر هێزەکانیان لەو ناوچانە، وەڵامیان دەبێت.