سلێمانی.. بەهۆى دوو ڕووداوی هاتوچۆوه‌ پێنج كه‌س بوونه‌ قوربانی

هاتوچۆى سلێمانى بڵاوى کردەوە کە درەنگانى شەوى دووشه‌ممه‌ی ڕابردوو، رووداوێکی هاتووچۆ لە گەڕەکی ڕاپەرین لە شارى سلێمانی لەنێوان ئۆتۆمبێلێک و ماتۆڕسکیلێکدا رووی دا، هاوكات له‌ شه‌قامی بازنه‌یی مه‌لیك مه‌حموود هه‌ر له‌ سلێمانی ڕووداویكی دیكه‌ی سه‌ختی هاتوچۆ ڕووی دا.
بەهۆى ڕووداوەکەوه‌ دوو سەرنشینی ماتۆڕسکیلەکە بەسەختی بریندار بوون و دوای ڕووداوەکەش تیمەکانی هاتووچۆ گەیشتنە شوێنەکە و دەستیان بە هێڵکاری و لێکۆڵینەوەی ڕووداوەکە کرد.
لەلایەکى دیکەوە،ۆهەر درەنگانى شەوی ڕابردوو لەشەقامی بازنەی مەلیک مەحمود نزیک دووڕیانی سەرچنارى ناو شارى سلێمانى، ئۆتۆمبیلێکى تایبەت کە سێ سەرنشینى تێدابوو، بەخێراییەکى زۆر خۆى کێشاوە بە ستونێکى کارەبا و بەهۆیەوە ئۆتۆمبیلەکە بووە بە دوو کەرت و دوو سەرنشینى ئۆتۆمبیلەکە گیانیان لەدەست دا و شوفێرەکەش بریندار بوو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *