لە هەڵەبجە خەڵاتی ڕێزلێنان پێشكەش بە 50 ئافرەت كرا

لە درێژەی هەڵمەتی 16 ڕۆژ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژی ئافرەتان، ئەمڕۆ سێشەممە 5/12/2023، ئەنجوومەنی هەڵەبجەی یەکێتیی ئافرەتانی كوردستان، لە ڕێوڕەسمێكدا خەڵاتی ڕێزلێنانی پێشكەش بە 50 ئافرەت كرد.

د. ڤیان سلێمان، سكرتێری یەكێتيی ئافرەتانی كوردستان، لەمبارەوە بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: ”ئەمڕۆ لە ڕێوڕەسمێکدا خەڵاتی ڕێزلێنانمان پێشكەش بە 50 ئافرەتی ستافی ئەنجوومەنی هەڵەبجە كرد، كە ئەم ئافرەتانە ستافەكانی پێشووتری یەكێتیی ئافرەتانن و لە ماوەی 15 ساڵی ڕابردوودا لە هەڵەبجە لە ڕێگەی یەكێتیی ئافرەتانی كوردستانەوە خزمەتیان كردووە.”

گوتیشی: ”بە پێویستمان زانی ئەمڕۆ ڕێز لە خەبات و ماندووبوونی ئەم ئافرەتانە بگرین، كە هەڵەبجە و دەوروبەری هەڵەبجە هزری ڕۆشنبیریی یەكسانیان بڵاو كردووەتەوە.”

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *