کۆیە.. پڕۆژەى چاککردنەوە و قیرتاوکردنی ڕێگای نێوان ئاشتی و تەقتەق جێبەجێ دەکرێت

لەسەر بودجەى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، پڕۆژەى چاککردنەوە و قیرتاوکردنی رێگای نێوان ناحیەی ئاشتی و ناحیەی تەقتەق لە سنوورى قەزاى کۆیە جێبەجێ دەکرێت.

هەڵگورد عەبدوڵا، بەڕێوەبەرى ناحیەى ئاشتى لە سنووری كۆیە بە (باسنیوز)ى ڕاگەیاند: “پڕۆژەکە بریتییە لە نۆژەنکردنەوەی ڕێگاکە بە درێژایى 10 کیلۆمەتر، کە خۆى لە هەڵکەندنەوەی قیری ڕێگاکە لەو شوێنانەی تێک چووە و چاککردنەوەی تاسە و چاڵەکان و دووبارە قیرتاوکردنەوەیان دەبینێتەوە.”

گوتیشى: “بودجەی چاککردن و قیرتاوکردنی ڕێگاکە یەک ملیار و 107 ملیۆن دینارە و بەڕێوەبەرایەتیی چاککردن و پاراستنی ڕێگاوبانی کۆیە سەرپەرشتى و چاودێریى کارەکانى دەکات.”

باسى لەوەش کرد، كە جێبەجێکردن و تەواوكردنی نۆژەنکردنەوەى ڕێگاکە ڕۆڵى دەبێت لە کەمکردنەوەى ڕووداوەکانى هاتوچۆ و جووڵەى زیاترى هاتوچۆ لەنێوان ئەو دوو ناحیەیە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *