ئەمشەو دڵدار سابیر پێشمەرگەی كۆن و لەدایكبووی 1968، كە برای ڕێدار سابیری شاعیر بوو، بەهۆی سووتانەوە گیانی لەدەست دا.
دڵدار سابیر دوای ئەوەی رۆژی 25ی تشرینی دووەمی رابردوو، گیزەری غاز لە ماڵەكەیان كڵپەی كرد و لە كاتی سووتانی ئەندامێكی خێزانەكەیاندا، هەوڵی كوژاندنەوەی دا، بەڵام لە ئەنجامدا خۆیشی سووتا.
دوای مانەوەی بۆ ماوەی هەفتەیەك لە نەخۆشخانەی ئیمێرجنسی لە هەولێر، ئەمشەو كۆچی دوایی كرد.