پێنج كەس لە ئاگرەکەی سۆران گیانیان لەدەست دا

ئەمشەو ئاگرێكی گەورە لە باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوون لە قەزای سۆران کەوتەوە، ژمارەیەك هاووڵاتی گیانیان لەدەست داوە و ژمارەیەكیش بریندار بوون.

پێش كەمێك ماڵپەڕی (زاری كرمانجی) لە سۆران، لە زاری ڕێبوار سەیفەدین بەڕێوەبەری بەشی فریاکەوتن لە نەخۆشخانەی ئاشتیی تایبەتی گواستەوە كە بەهۆی ئاگرەكەی ئەمشەو لە سۆران، تا ئێستا پێنج کەس گیانیان لەدەست داوە، ژمارەیەكیش بریندار بوون.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *