وەزیری ناوخۆ و وەزیری دەوڵەتی قەتەر كۆبوونەوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە وەزیری ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و وەزیری دەوڵەتی قەتەر بۆ هەماهەنگیی نێودەوڵەتی لە ژنێڤ كۆبوونەوە.

ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی کوردستان لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (ئێكس)، ئاماژەی بە چاوپێکەوتنی لەگەڵ وەزیری دەوڵەتی قەتەر بۆ هەماهەنگی نێودەوڵەتی لە ژنێڤ کرد و رای گەیاند جەختیان لەسەر پەیوەندییە دووقۆڵییەکان کردەوە بۆ برەودان بە هەماهەنگی و بەرژەوەندیی هاوبەش.

هەروەها ئاماژەی بەوە كردووە کە قەتەر ڕۆڵی زێدە گرنگی هەیە لە پێشخستنی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکەدا.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *