ئەمڕۆ شەممە 16/12/2023، مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکوومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیی لە جينين پلاسخارت، نوێنه‌رى تایبه‌تیی سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان له عێراق کرد.
لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی گشتیى عێراق و پرۆسەی هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاكان و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ ئاڵوگۆڕ کرا.
لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، جەخت لە گرنگیی پاراستنی مافی پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان کرایەوە.