ڕێگەپێدراوی لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان روونکردنەوەیەکی بۆ کوردستانیانی شاری کەرکووک بڵاوکردەوە.
سامان ڕەشید، ڕێگەپێدراوی لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان لە روونکردنەوەیەکدا بۆ کوردستانیانی شاری کەرکووک رای گەیاندووە: “بەداخەوە وەک پیشەی هەمیشەییان چەند پەیجێکی بێ دایک و باوک سەربە لایەنێکی دیاریکراو ئەو لایەنەی کە خاکی کوردستان و کەرکووکی فرۆشت، لە ترسی بەربژێرانی پارتی و لیستی 197، بەتایبەت سەرۆکی لیستی 197 پارتیمان مامۆستا حەسەن مەجید، هەواڵی درۆ و چەواشەکارییان دژی بڵاوکردۆتەوە.”
ئاماژەی بەوەش داوە: “لێرەوە، ڕایدەگەیەنین مامۆستا حەسەن مەجید سەرۆکی لیستی 197ی پارتیمان، لە کەرکووک یەکێکە لەو بەربژێرانەی پارتیمان کە کوردستانیانی شاری کەرکوک ئومێدیان لەسەر هەڵچنیوە، بۆیە خیانەتکاران ترسیان لێ نیشتووە و ناچار کەوتوونەتە بڵاوکردنەوەی هەواڵی چەواشەکارانە و پڕ لە تۆمەت و ژەهر ڕێژی.”
ئەوەش خراوەتە روو: “ئەو لایەنەی کە کەرکووکی گەیاندە ئەم دۆخەی ئێستا، لەبری هۆنینەوەی تۆمەت و هەواڵی چەواشەکارانە، باشترە بە خۆیاندا بچنەوە عیبرەت لە ڕابردوویان وەرگرن.”