شەوی یەکشەممە 17ی12ی2023 بە كاتی ئەمریكا، ئۆتۆمبێلێکی نەناسراو خۆی بە کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی سەرۆكی ئەمریکادا کێشاوە، ئەم ڕووداوە لە نزیک بنکەی هەڵبژاردنی جۆ بایدن لە شاری (ویڵمینگتۆن)ی ویلایەتی (نۆرس كارۆڵاینا)ی ئەمریكا، ڕووی داوە.
بەپێی میدیاکانی ئەمریکا، ئەم ڕووداوە لەکاتێکدا رووی داوە، کە جۆ بایدن و هاوژینەکەی لە بنکەی هەڵبژاردنەکە هاتوونەتە دەرەوە.
میدیا جیهانییەكان ئاماژە بەوە دەدەن، لە دوای بیستنی دەنگێكی گەورە، پاسەوانەكانی سەرۆكی ئەمریكا بەپەلە سەرۆكی وڵاتەكەیان لەو شوێنە دوور خستووەتەوە.
یەکێک لە بەرپرسانی کۆشکی سپی بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە، کە دۆخی تەندروستیی جۆ بایدن و هاوژینەکەی زۆر باشە.