رێگه‌پێدراوی لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووک داوا له خه‌ڵكی كه‌ركووك دەکات كه به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌كان بکەن بۆ ئه‌وه‌ی كورد و پێكهاته‌كانی شاره‌كه سه‌ربكه‌وێت.
سامان ڕەشید، رێگه‌پێدراوی لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووک بۆ (باس‌نیوز) رای گەیاند: “پرۆسەی دەنگدان لە بەیانی تا نیوەڕۆ باش بەڕێوەچوو و ڕێژەی بەشداریکردن گەیشتە 32% و ئێستا زیاتر ھەڵکشاوە، بەڵام دوای نیوەڕۆ کێشەی تەکنیکی لە دەنگدان ھەبوو، ئه‌مه‌ش ره‌نگه كاریگه‌ری هه‌بێت له‌وه‌ی ریژه‌كه وه‌ك پێویست نه‌بێت بۆیه داواكارین له‌شاری هاوولاتیانی كه‌ركووك كه ئه‌م چه‌ند كاتژمێره زێرینه و به‌شداری له هه‌ڵبژاردن بكه‌ن یه‌ك ده‌نگ زۆره بۆ ئێمه.”
گوتیشی: “به‌شداریکردنی خه‌ڵك له هه‌ڵبژاردنه‌كان واده‌كات كه چاره‌نووسی شاره‌كه دیاری بكرێت و كه‌سانی خه‌م خۆر‌و چالاك ببرێته ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا.”