ناسا: بۆ یەكەمجار گرتەی ڤیدیۆیی لە قووڵایی ئاسمانەوە بۆ زەوی دەنێرین

ناسا، دەزگای بۆشایی ئاسمانیی ئەمریکی ڕایدەگەیەنێت، بۆ یەکەمجار توانیویەتی گرتە ڤیدیۆیی لە یەکێک لە کەشتییە ئاسمانییەکانی، کە لە بۆشایی قووڵی ئاسمانیدا گەشت دەکات، بۆ زەوی بنێرێت.

بەپێی ئەو هەواڵ و ڕاپۆرتانەی ناسا بڵاوی کردوونەتەوە، بۆ یەکەمجارە ئەو دەزگایە توانیویەتی گرتە ڤیدیۆیی لە یەکێک لە کەشتییە ئاسمانییەکانی، کە لە بۆشایی قووڵی ئاسمانیدا گەشت دەکات، بۆ زەوی بنێرێت.

ئەوەشی خستووەتە ڕوو، ئەم سەرکەوتنە لەمەودوا دەبێتە هۆی ئەوەی بتوانرێت پاکێجی زانیاریی سەخت، وەک وێنە و ڤیدیۆ، بۆ ئەرکە ئاڵۆزەکانی وەک گەشتی مرۆڤ بۆ مەریخ بنێردرێت.

گرتەی ڤیدیۆیی ناسا لە جۆری سایكی پرۆب (Psyche Probe)ە، کە بەرەو پشتێنەی سەرەکیی ئەستێرەی نێوان مەریخ و موشتەری دەڕوات، بۆ گەڕان بەدوای تەنێکی کانزایی نهێنیدا، ڕەوانەی زەوی کراوە، لە کاتی ناردنی ڤیدیۆکەدا، سایکی 80 هێندەی زەوی و مانگ دوورتر بووە.

ناسا ڕۆژی دووشەممەی رابردوو ڕایگەیاند، ئەم گرتە ڤیدیۆییە تاقیکارییەی پشیلەیەک بە ناوی (تیتەرز) کە یاریی دەکات، لە دووریی 31 ملیۆن کیلۆمەترەوە، لە ڕێگەی سیستەمێکی پەیوەندییەوە نێردراوە، کە بە لەیزەرێکی زۆر پێشکەوتوو کار دەکات، هەروەها لەلایەن تەلەسکۆپی هێڵ لە کالیفۆرنیا گیراوە و کوالێتییەكی بەرزی وەرگرتووە.

گەیاندنی تیشکی لەیزەر بۆ مەودای دوور، پێویستی بە ئامانجگرتنی زۆر ورد و گریمانەی ئاڵۆز هەیە، کە بە وردی جێگۆڕکێی کەشتییە ئاسمانییەکە و زەوی لە کاتی گواستنەوەی زانیاریدا بپێوێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *