هاووڵاتییەكی فەڵەستینی لە دۆخێكی گوماناویدا لە عێراق گیان لەدەست دەدات

ئەمڕۆ چوارشەممە لە بەندیخانەیەكی عێراقدا، بەندكراوێكی فەڵەستینی لە دۆخێكی گوماناویدا گیانی لەدەست دا.

میدیاكانی عێراق بڵاویان كردەوە لە بەندیخانەی ناسریە لە باشووری عێراق، دوو بەندكراو گیانیان لەدەست دا، یەكێكیان هاووڵاتی فەڵەستینیە.

سەرچاوەیەكیی ئەمنییش رای گەیاندووە كە هاووڵاتییە فەڵەستینییەكە تەمەنی 63 ساڵ بووە و بە 30 ساڵ زیندانی بە تاوانی تیرۆر حوكم درابوو، بەهۆی تێكچوونی باری تەندروستییەوە گیانی لەدەست داوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *