ئەمڕۆ هەینی لە شاری بەغدا، سواڵكەرێك دوای ئەوەی لە نەخۆشخانەدا گیانی لە دەست دا، ئاشکرا بوو كە نزیكەی نیو ملیار دینار لە ماڵەكەیدا هەبووە و ملیۆنێر بووە.
سەرچاوەیەك لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستیی بەغدا رای گەیاندووە كە یەكێك لە ژنە سواڵكەرە دیارەكانی ناوچەی “حورییە” لە شاری بەغدا ئەمڕۆ لە یەكێك لە نەخۆشخانەكانی بەغدا گیانی لە دەست داوە، دوای گیانلەدەستدانی ژنە سواڵكەرەكە، چوونەتە شوێنی ژیانی و حەفت كیسی گەورەی پڕ لە پارە لە ماڵەكەیدا دۆزراوەتەوە.
پارەكە نزیكەی نیو ملیار دیناری عێراقی بووە و لە ماڵی سواڵكەرەكە دۆزراوەتەوە.
دوای گیانلەدەستدانی ژنە سواڵكەرەكە، هەروەها ئەوەش ئاشكرا بووە كە ژنەكە دایكی یەكێك لە ئەفسەرە باڵاكانی دەزگا تەناهییەكانی بەغدایە بە پلەی عەمید.