لە تورکیا 189 کەس بە گومانی ئەندامبوون لە ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش دەستگیر دەكرێن

وەزارەتی ناوخۆی تورکیا ڕایگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنێکدا، لە 37 پارێزگای تورکیا، 189 کەس بە گومانی ئەندامبوونیان لە ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش دەستگیر کران.

بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی (ئانادۆڵ)ی توركیا، ئەمڕۆ شەممە 30ی12ی2023، عەلی یرلی کایا، وەزیری ناوخۆی تورکیا ڕایگەیاندووە، ئۆپەراسیۆنێک لەلایەن یەکەی دژەتیرۆر و یەکەی هەواڵگریی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایشی گشتیی توركیا، لە 37 پارێزگا وەکوو ئەنقەرە، ئیستانبوڵ و ئیزمیر ئەنجام دراوە.

وەزیری ناوخۆی تورکیا ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە ”لەم ئۆپەراسیۆنەدا، کە بە ناوی (پاڵەوانان- 38) بووە، 189 کەس، کە گومانیان لێ دەکرێت ئەندامی داعش بن، دەستگیر کراون.“

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *