کۆڵبەرێکی گەنجی خەڵکی شاری سەقز لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی ئێران کوژرا.
بەپێی زانیارییەكان، ڕۆژی شەممە 30/12/2023، ئەحمەد سادقی، خەڵکی گوندی (قەبەغڵوو)ی سەر بە شاری سەقز لە سنووری بانە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە سنووری هەنگەژاڵی بانە کوژرا.
ئەحمەد سادقی تەمەنی 32 ساڵ بوو و خێزاندار بوو، هەروەها باوکی منداڵێکی نۆ ساڵانە.
بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی (هەنگاو)، لە سەرەتای ساڵەوە، ئەمە 18یەمین کۆڵبەرە کە لە سنووری بانە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە بكوژرێت.