لە بەغدا تەقە لە بەڕێوەبەری نووسینگەی پەرلەمانتارێكی عێراق كرا

ئەمشەو لە بەغدای پایتەختی فیدراڵی، چەكدارێك تەقەی لە بەڕێوەبەری نووسینگەی غاندی كەسنەزانی پەرلەمانتاری عێراق كرد.
محەمەد ئیسماعیل بەڕێوەبەری نووسینگەی پەرلەمانتارەكە لەبەردەم ماڵی خۆیدا لە ناوچەی سەوزی بەغدا، لەلایەن چەكدارێكەوە تەقەی لێ كراوە و گوللەیەك بەر قاچی كەوتووە و بریندار بووە، تەقەكەرەكەش لەلایەن هێزێكی ئەمنییەوە دەستگیر كراوە.
جێی باسە پەرلەمانتار غاندی كەسنەزانی برای شێخ نەهرۆ كەسنەزانییە

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *