ڕۆژهەڵاتی كوردستان.. سێ کەس بەهۆی خواردنەوەی کهوولیی ساختەوە گیانیان لەدەست دا

داوکاریی گشتیی شاری (ماکۆ)ی سەر بە پارێزگای ورمێ لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان، ئاماژە بەوە دەدات، سێ کەس بەهۆی خواردنەوەی کهوولیی ساختەوە گیانیان لەدەست داوە.

بەپێی زانیاریی میدیاکانی ئێران، داواکاری گشتیی شاری ماکۆ ڕایگەیاندووە، 29 کەس بەهۆی خواردنەوەی کهوولیی ساختەوە ڕەوشی تەندروستییان تێك چووە، دوای گەیاندنیان بۆ نەخۆشخانە، سێ کەسیان گیانیان لەدەست داوە.

پۆلیسی پارێزگای ورمێ لەمبارەوە ئاشكرای كردووە، دوای ڕوودانی ئەم حاڵەتە، دەستبەجێ تیمەکانیان لێکۆڵینەوەیان دەست پێ کردووە و تا ئێستا چوار کەس دەستگیر کراون.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *