گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا رای گەیاند لوید ئۆستن وه‌زیری به‌رگریی به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه، ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراوه.
رۆژی سێشه‌ممه پات رایده‌ر گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا (پێنتاگۆن) ئاشكرای كرد كە ئۆستن به‌هۆی تووشبوونی به نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه‌ی پرۆستات و وه‌رگرتنی چاره‌سه‌رییەوە، ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراوه.
ئاماژەشی بەوە داوە كە نەخۆشییەكەی ئۆستن لە قۆناغی سه‌ره‌تایه و پشكنینه‌كانی بۆی كراون ئه‌نجامه‌كانیان باش بووه.