كەشناسی: ئەمشەو تا بەیانی باران دەبارێ

به‌شی پێشبینیی كه‌شوهه‌وا لە وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندنی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پێشبینی دەكات ئه‌مشه‌و تا پێش نیوه‌ڕۆی سبه‌ی شه‌ممه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان زۆرترین رێژه‌ی باران ببارێت.

پێشبینیی كه‌شوهه‌وا ڕای گه‌یاندووە ئێستا بارانبارین و بەفربارین لە ناوچە شاخاوییەکان بە شێوەى پچڕپچڕ بەردەوامە، بۆ ئەم شەویش بەردەوامی دەبێت، پیشبینییىش دەکرێ لە دوای نیوەشەو بارانبارین درێژە بکێشێ بۆ زۆربەى ناوچەکانى هەرێمی كوردستان.

هەروەها پێشبینی ده‌كرێ لە بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکانى هه‌ولێر و دهۆک و ڕاپەڕین تا پێش نیوەڕۆی سبەى شەممە، زۆرترین ڕێژەی باران ببارێت.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ بۆ دوای نیوەڕۆی سبه‌ی و ئێوارەكه‌شی نمەباران بە شێوەى پچڕپچڕ لە سەنتەرى شارەکان و هه‌روه‌ها بەفر و باران لە ناوچە شاخاوییەکان بەردەوام دەبێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *