خەبات.. به‌هۆی ڕووداوێكی هاتوچۆوه‌ شۆفێرێك گیانی له‌ده‌ست دا

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 16ی 1ی 2024، له‌ سنووری قه‌زای خه‌بات، به‌هۆی ڕووداوێكی سه‌ختی هاتوچۆوه‌ شۆفێرێك گیانی له‌ده‌ست دا.

به‌پێی زانیارییه‌كان، له‌سه‌ر ڕێگای خەبات – موسڵ، به‌هۆی پێكدادانی نێوان دوو ئۆتۆمبێل، شۆفیرێ یه‌كێك له‌ ئۆتۆمبێله‌كان گیانی له‌ده‌ست دا.

ئه‌وه‌ش زاندرا، ئه‌و شۆفێره‌ی كه‌ گیانی له‌ده‌ست دا ناوی (بڵند ئەحمەد عومەر)ه‌ و دانیشتوی خەباتە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *