لە سێ پارێزگای عێراق حەواڵەکردنی گوماناوی دراوی بە سیمكارت كراوە و فێڵ لە خەڵك كراوە.
بەپێی راگەیاندراوێكی دەزگای ئاسایشی نیشتیمانیی عێراقی فیدراڵ، خەڵكانێك لە رێگەی سیمكارتەوە فیڵییان لێ كراوە، هاتووە: “لە پارێزگای ئەنباڕ سێ كەس گیراون، كە خەڵكیان فریوداوە، ئەویش بەهۆی کاراکردنی سیمکارتی هاووڵاتیان و کردنەوەی فۆڵدەری ئەلیکتڕۆنی بەناوی هاووڵاتییانەوە وپاشانیش لەحەواڵەی دەرەکی وناوخۆییدا بەکاریان دەهێنن و پارەی پێوەردەگرن.”
ئاماژە بەوەش كراوە، لە پارێزگای مووسەننا کەسێک کە پیشەی فرۆشتنی سیمکارتی نایاساییە، 50 سیمکارتی پێ بووە وکەسێکی دیکەش بە 120 سیمکارتەوە دەستگیرکراوە و ئەوانە حەواڵەی نایاساییان كردووە.
ئەوەش ئاشكرا كراوە، كە لە پارێزگای بابل 228 سیمکارتی نایاسایی دەستیان بەسەر گراوە، كە هەموو ئەو سیمکارتانە لەحەواڵەکردنی نایاساییدا بەکار هێندراون.
ئەو كەسانە زیاتر دراوی دۆلاریان لە خەواڵكردن بەكارهێناوە و بە نایاسایی و دوور لە رێنوێنییەكانی بانكی ناوەندیی عێراق كاریان كردووە.