ئەمشەوی سێشەممە ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر راگەیەندراوێكی سەبارەت بە نۆڕینگە پزیشكییەكان بڵاوكردەوە. لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە سەبارەت بە نۆڕینگە و سەنتەر و کۆمەڵگا پزیشکییەکانی سنووری پارێزگای هەولێر، لەبەر دۆخی تەندروستی و پێداویستیی خەڵک، ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر بەڕاوێژ لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی و وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بڕیاری دا بە کردنەوەیان، بەو مەرجانەی خوارەوە: یەکەم/ کردنەوەی نۆڕینگە و سەنتەر و کۆمەڵگا پزیشکییهکان ئارەزوومەندانەیە.دووەم/ لە هۆڵی چاوەڕوانی نابێت لە چوار نەخۆش زیاتری لێ بێت و نێوانی هەر یەکەکیان لە دوو مەتر کەمتر بێت.سێیەم/ پزیشک دەبێت دەستکێشی لەدەستبێ و ماسک ببەستێ.چوارەم/ نەخۆش نابێت لە یەک هاوەڵ زیاتری لەگەڵ بێ و دەبێت هەردوکیان ماسکیان بەستابێ.پێنجەم/ ڕۆژانە نۆرینگە و سەنتەر و کۆمەڵگا پزیشکیەکان تەعقیم بکرێت.شەشەم/ ڕۆژانە نابێت له ١٥ نەخوش زیاتر ببینرێت.