ئەمڕۆ چوارشەممە لەناو دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە، و کارمەندێکی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە کە پیشەی باخەوان بووە، لە کاتی کارکردندا بەهۆی شۆرتی کارەباوە گیانی لەدەست داوە. لەمبارەوە شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پێگەی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) ئەم هەواڵەی پتشڕات کردووەتەوە و وێڕای سەرەخۆشی لە کەسوکاری ئەو پێشمەرگەیە نووسیویە: “بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ٥ی ئابی٢٠٢٠ هەواڵی كۆچی دوایی پێشمەرگە و کارمەندی دیوانی وەزارەتمان (ن.ع / سامان سادق مستەفا)مان پێ گەیشت. ئاماژەی بەوەش داوە: “کۆچکردوو ماوەی چەندین ساڵە لە خۆشەویستی بۆ باخچەکانی وەزارەت و دڵسۆزی لە پێشمەرگایەتیدا، خۆنەویستانە لە ئەرکەکەی بەردەوام بوو، ئەمڕۆش لە کاتی کارکردندا، کە چەندین ساڵە باخەوانی وەزارەتە، بەهۆی رووداوی کارەباوە گیانی لەدەست دا”.