وەزارەتی تەندروستی بەدواداچوون بۆ گرتەیەكی ڤیدیۆیی نەخۆشخانەیەكی سەید سادق دەكات

ئەمڕۆ چوارشەممە وەزارەتی تەندروستیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان داوای لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی سلێمانی و قایمقامیەتی قەزای سەید سادق كرد لێكۆڵینەوە لە گرتەیەكی ڤیدیۆیی نەخۆشخانەیەك بكەن. د.محەمەد قادر خۆشناو گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند وەزارەتەكە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستیی سلێمانی و قایمقامیەتی قەزای سەید سادقی ڕاسپاردووە بۆ لێکۆڵینەوە لە گرتەیەكی ڤیدیۆیی ناو نەخۆشخانەی گشتیی (شەهید شەوکەت) و گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی بەرامبەر سەرپێچیکاران.