دژەتیرۆری عێراق ناوی شوێنی مانەوەی داعش ئاشکرا دەکات

فەرماندەی دەزگای دژەتیرۆری عێراق شوێنی مانەوە و کردە تیرۆریستییەکانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش، ئاشکرا دەکات. عەبدولوەهاب ساعدی، فەرماندەی دژەتیرۆری عێراق بە کەناڵێکی وڵاتەکەی راگەیاندووە، چەکدارانی داعش خۆیان لە دۆڵ و زنجیرەچیاکانی دەوروبەری بەغدا، دیالە و کەرکووک حەشار داوە. عەبدولوەهاب ساعدی هەروەها رایگەیاندووە، هێزەکانیان ئێستا لە دوو شوێن کردەی سەربازی لە دژی داعش ئەنجام دەدەن، کە بریتین لە؛ – ناوچەکانی نێوان هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان و هێزە عێراقییەکان – دەوروبەری خانەقین، چونکە بەهۆی نەبوونی بۆردومانی ئاسمانیی لەو ناوچەیە، داعش دەستی بە کردە تیرۆریستییەکانی کردووەتەوە.