قایمقامی قەزای ناوەندیی هەولێر ده‌نگۆى ڕاگه‌یاندنى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ له پارێزگاى هه‌ولێر ڕه‌ت ده‌كاته‌وه و ڕاى ده‌گه‌یه‌نێت: “ڕاگەیاندنی قەدەغەی هاتوچۆ ئەگەرێکی دوورە”. ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 9/8/2020، نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی قەزای ناوەندیی هەولێر، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارێزگای (هەولێر)ی ڕاگەیاندووه: “سبه‌ى دەوام لە فەرمانگەکانی حکوومەت ئاساییە و ڕاگەیاندنی قەدەغەی هاتوچۆش ئەگەرێکی دوورە”. گوتیشی: “ئەگەر هاووڵاتییان پابەند نەبن، ئەوا ناچار دەبین ڕێکارەکان تووندتر بکەینەوە، کە ئەگەری قەدەغەی هاتوچۆ وەک بژاردە بەکار بێنین”. بەهۆی بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبوان بە په‌تاى کۆرۆنا دەنگۆی ڕاگەیاندنی قەدەغەی هاتوچۆ لە هەولێر بڵاو بووه‌وه، لەمبارەیەوە قایمقامی قەزای ناوەندیی هه‌ولێر ئەو هەواڵەی ڕەت کردەوە و بە ئەگەرێکی دووری دانا.