وێنەیەکی نوێی سیستانی بڵاو دەکرێتەوە

وێنەیەکی نوێی مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق بڵاو دەکرێتەوە. ماڵپەڕی (سۆمەرییە نیوز) وێنەکەی بڵاو کردووەتەوە و رایگەیاندووە، ئەو وێنەیە رۆژی شەممە 8-8-2020 بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی ئایەتوڵڵا عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق، گیراوە. بەپێی زانیارییەکانی ویکیپێدیا، عەلی سیستانی لە 4-8-1930 لە شاری مەشهەد لە ئێران لە دایک بووە و ئێستا مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراقە. هەرچەندە هەموو رووداوە گرنگەکانی عێراق بە فەتوا و ئاماژەی ئەو مەرجەعە بەڕێوە دەچن و سەرکردە باڵاکانی ئەو وڵاتە سەردانی دەکەن و رێنوێنی لێوەردەگرن، بەڵام هیچ جارێک وێنەی کۆبوونەوەکان بڵاو ناکرێتەوە. وێنە نوێیەکەی سیستانی