ڤیدیۆ.. ساتەوەختی رووداوێکی سەختی هاتوچۆ لە شەقامی 30 مەتری هەولێر

گوتەبێژی بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر ڤیدیۆی ساتەوەختی رووداوێکی سەختی هاتوچۆی لە شەقامی 30 مەتری هەولێر بڵاو کردەوە. فازڵ حاجی، گوتەبێژی بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر لەمبارەیەوە نووسیویەتی: “کاتژمێر 4ی سەرلەئێوارەی ئەمرۆ یەکشەممە 9/8/2020، لەسەر شەقامی 30 مەتری لەچوارریانی (خیراللە عبدالکریم) پێکدادانێک روویدا لەنێوان ماتۆرسکیلێک و نیسان سەنی تایبەت”. ئاماژەشی بەوەداوە، لەئەنجامی روداوەکەدا شۆفێری ماتۆرسکیلەکە بەسەختی زامداربوو کە بەخۆشی لایەنی خەتاباربوو، چونکە لەسەر چرای سوور نەوەستاوە، کەئەمە یاسایەکە بۆهەمووان و تەنها بۆ ئۆتۆمبێلەکان نییە.