كارمه‌ندێكی خانەییەکی مه‌زاتی ئاشكرا، له به‌ریتانیا چاویلكه‌كه‌ی مه‌هاتما گاندی رابه‌ری هیندی، له سندووقێكی پۆسته‌ی ده‌زگاكه‌ی، له‌ناو زه‌رفێك دۆزیوەته‌وه و له‌سه‌ری نووسراوه دواتر په‌یوه‌ندیم پێوه بكه‌ن. كارمه‌ندانی خانه‌ی “ئێست بریستول بۆ مهزاتكردن” بە ئاژانسی (سكای‌نیوز)ی ڕاگەیاندووە پاش ئه‌وه‌ی كارمه‌ندێكمان ده‌چێت سندووقێکی پۆسته‌ی خانه‌كه‌مان ده‌كاته‌وه و بۆی ئاشكرا ده‌بێت، كه زه‌رفێكیان به‌جێ هێشتووه و زه‌رفه‌كه چاویلكه‌یه‌كی تێدا بووه. ئهندرۆستۆ، كه یه‌كێكه له كارمه‌ندانی خانهكهەیە، ده‌ڵێت: “هاوكارێكم زه‌رفێكی لەناو سندووقی پۆسته‌كه دۆزیوه‌ته‌وه و له‌سه‌ری نووسراوه: ئه‌م چاویلكه‌یه تایبه‌ته به گاندی، په‌یوه‌ندیم پێوه بكه‌ن”. گوتیشی: “تێبینیهكهم خوێنده‌وه و به شێوه‌یه‌كی ئاسایی ده‌ستم به كاره‌كانم كرد، نیوه‌ڕۆ گوتم، با په‌یوه‌ندی به خاوه‌نی نامه‌كه‌وه بكه‌ین و بزانین مه‌سه‌له چییه”. گوتیشی: “دوای چه‌ند سه‌عاتێك لێكۆڵینه‌وه‌ی خۆمان بووین له چاویلكه‌كه و بۆمان ئاشكرا بوو، كه به‌ڕاستی گه‌نجینه‌یه‌كی مێژوویی زۆر گرینگه، جارێكی‌تر په‌یوه‌ندیم به پیاوه‌كه‌وه كرده‌وه و گوتی: ئه‌گه‌ر چاویلكه‌كه باش نییه، فڕێی بده”. به‌ڵام كه گوتم نرخه‌كه‌ی 15 هه‌زار جونه‌یهی ئیسترلینییه، خه‌ریك بوو له‌سه‌ر كورسیه‌كه‌ی دانیشتبوو، بكه‌وێته خواره‌وه”. ستۆ، ده‌ڵێ یه‌كێك له نزیكه‌كانی ئه‌و كه‌سه‌ی چاویلكه‌كه‌ی ره‌وانه كردووه، چۆنیه‌تیی ده‌ستكه‌وتنی چاویلكه‌كه و پاراستنی له‌لای خۆی به‌م شێوه‌یه باس ده‌كات، چاویلكه‌كه‌ی، ئه‌و كاته باپیره گه‌وره‌م له باشووری ئه‌فریقیا كاری ده‌كرد، گاندی له ساڵانی 1910 و 1930 به سه‌ردانێك ده‌چێته شاره‌كه‌ی و له‌و كاته‌دا چاوی به گاندی كه‌وتبوو و ئه‌و دیارییه مێژووییه‌ی پێ به‌خشیبوو. جێی باسه ئه‌و پیاوه چاویلكه‌كه پێشكه‌ش به منداڵه‌كانی ده‌كات و له‌وانه‌وه بۆ نه‌وه‌كانی و به‌مجۆره نه‌وه دوای نه‌وه بۆیان ده‌مێنێته‌وه تا له كۆتاییدا ده‌گاته سندووقی پۆسته‌ی خانه‌ی ئێست بریستۆڵ بۆ مه‌زاتی ئاشكرا. ستۆ ده‌ڵێت ئه‌م چاویلكه‌یه ناودارترین و به‌نرخترین پارچه‌ی مێژووییه، كه تا ئێستا به ده‌ستمان كه‌وتووه، چاویلكه‌كه شتێكی راسته‌قینه و مێژوویی گرنگه، نه‌ك ته‌نها سه‌باره‌ت به ئێمه، به‌ڵكوو بۆ ئه‌وانه‌ی بایه‌خی پێ ده‌ده‌ن، هه‌روه‌ها بۆ جیهانیش به‌گشتی، چونكه پارچه‌یه‌كی زۆر تایبه‌ته. ستۆ ده‌ڵێت، ره‌نگه له داهاتوودا چاویلكه‌كه به بڕه پاره‌یه‌كی زۆر له‌وه زیاتر بفرۆشرێت، كه مه‌زه‌نده‌ی بۆ كراوه. گوتیشی: “گاندی یه‌ك له كه‌سایه‌تییه هه‌ره به‌ناوبانگه‌كانه له مێژووی نوێ‌دا، كاتێك بیر له گاندی ده‌كه‌یته‌وه یه‌كسه‌ر چاویلكه‌كه‌ی و شاڵه‌كه‌ی سه‌رشانی و سهندهلهكهیت بیر دێته‌وه”. جێی باسه له 21 ی ئەم مانگە چاویلكه‌كه‌ی گاندی به شێوه‌یه‌كی ئاشكرا مه‌زات ده‌كرێت.