حكوومەتی لوبنان هەڵوەشایەوە

پێش كەمێك حكوومەتی لوبنان هەڵوەشایەوە، سەرۆك وەزیران و وەزیرەكانی حكوومەت دەستیان لە كار كێشایەوە. چەند وەزیرێكی كابینەی حكوومەتی حەسان دیاب سەرۆك وەزیرانی لوبنان بۆ پەیامنێری تۆڕی هەواڵی “سكای نیوز”یان دووپات كردەوە كە حكوومەتی وڵاتەكە هەڵوەشایەوە، ئەمەش دوابەدوای زنجیرەیەك ناڕەزایی چەند رۆژی رابردووی هاووڵاتییانی لوبنانی دێت، كە بە هۆی تەقینەوە گەورەكەی بەیروت دروست بوو، هاووڵاتییان داوایان دەكرد ئەو حكوومەتە كە نابەرپرسە بەرانبەر هاووڵاتییان، دەبێ دەست لەكار بكێشێتەوە. نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە حكوومەتی دیاب كۆبوونەوەیەكی لە هۆڵی سەرای دەوڵەت ئەنجام دا، بۆ ئەوەی دوابڕیار لەسەر چارەنووسی خۆیان بدەن. تا ئەمڕۆ دووشەممە چەند وەزیرێكی حكوومەتەكە لە دوای یەكتر دەست لەكاركێشانەوەیان پێشكەش كردبوو.