عێراق لە ریزبەندیی بەختەوەریدا دەکەوێتە دواوەی لیبیا

ریزبەندییەک بۆ ئاستی بەختەوەری لە وڵاتانی جیهان بۆ ساڵی 2020 رێک خراوە و عێراق تێیدا کەوتووەتە دوای لیبیا. ریزبەندییەکە لەلایەن دەزگای (گڵۆباڵ گاینانشیەڵ) لەسەر چەند بنەمایەکی وەک ئازادی لە ژیان، متمانەی میللەت بە دەزگا کۆمەڵایەتی و سیاسییەکان، تێکڕای تەمەنی پێشبینیکراو و ئاستی هاوکاریکردنی کەسەکان لەلایەن هاوڕێ و خزمان، رێک خراوە. لەو ریزبەندییەکدا، کە بۆ 153 وڵاتی جیهان کراوە، عێراق پلەی110ـەیەمی بەدەست هێناوە و کەوتووەتە دوای وڵاتانی لیبیا، مەغریب و جەزائیر. فینلەندا پلەی یەکەمی لە بەختەوەریی هاووڵاتییانیدا بەدەست هێناوە و دوای ئەویش وڵاتانی دانیمارک، سویسرا و ئایسلەندا یەک بە دوای یەک، هاتوون.