سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا سەرەخۆشی لە میسال ئالووسی، سیاسەتمەداری عێراقی كرد. ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٣ی ٨ی ٢٠٢٠، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە میسال ئالووسی، سیاسەتمەداری عێراقی کرد، بە بۆنەی کۆچی دوایی دایکییەوە . سەرۆکی حکومەت هاوخەمیی خۆی پێ ڕاگەیاند و هیوای خواست، خوای مەزن گیانی دایکی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامیی و دڵنەواییش بە بنەماڵەکەیان ببەخشێت.