بەپێی نوێترین ئاماری وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە ماوەی 24 کاتژمێرتی ڕابردوودا 13 تووشبووی دیکەی بە پەتای کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەست داوە. لە ڕاگەیەندراوەی ژمارە (169)ی وەزارەتی تەندروستیدا هاتووە: “لە ماوەی 24 کاتژمیری ڕابردوودا لە هەرێمی کوردستان 569 کەسی دیکەش تووشی پەتای کۆرۆنا بوون، هاوکات 177 کەسیش لەو پەتایە چاک بوونەتەوە. دەقی ڕاگەیەندراوەکە: ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (١٦٩) ١. کەرەنتین: (١٩ هاووڵاتی نوێ لە کەرەنتین) ٢٠٦ هاووڵاتی لە کەرەنتینن لە ٧ شوێنی جیاواز (١١٠ سلێمانی)، (٩٦ دهۆك). ٢. پشکنین: (٣٤٠٢ پشکنینی نوێ) (١٧٤٠ هەولێر)، (٤٢٣ سلێمانی، ١٥٤ گەرمیان)، (١٠٦٢ دهۆك)، (٢٣ هەڵەبجە) ٣. تووشبوو: (٥٦٩ تووشبووی نوێ) (٣٢٣ هەولێر) (٦٩ سلێمانی، ٢٣ گەرمیان) (١٤٣ دهۆك) (١١ هەڵەبجە) ٤. چاکبوون: (١٧٧ چاکبوون) (٩٣ هەولێر) (٢٨ گەرمیان) (٤٥ دهۆك) (١١ هەڵەبجە) ٥. مردن: (١٣ مردن) (٩ هەولێر) (٣ سلێمانی) (١ هەڵەبجە) ئاماری گشتی: کەڕەنتین ٢١٦٥١ هاوڵاتی (٢١٤٤٥ دەرچوو) پشکنین ٢٣٨١٤٩ (١٠٠١٧١ هەولێر، ٧٣٥٠٦ سلێمانی، ٦٢١٩٧ دهۆك، ٢٢٧٥ هەڵەبجە) تووشبوون ١٩٣٣٥ (٧٥٩٣ هەولێر، ٩٥٩٧ سلێمانی، ١٥٣٦ دهۆك، ٦٠٩ هەڵەبجە) چاکبوون ١٠٨٢١ (٣٩٧٩ هەولێر، ٥٧٤٩ سلێمانی، ٥٧٨ دهۆك، ٥١٥ هەڵەبجە) لەژێر چارەسەر ٧٨١٥ (٣٤٠٢ هەولێر، ٣٣٨٤ سلێمانی، ٩٤٧ دهۆك، ٨٢ هەڵەبجە) مردن ٦٩٩ (٢١٢ هەولێر، ٤٦٤ سلێمانی، ١١ دهۆك ، ١٢ هەڵەبجە) بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/). وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی تر داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەرەباڵغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢). وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ١٣ی ئاب ٢٠٢٠