پارێزگای هەولێر رایگەیاند کە قۆناغی دووەمی کەمکردنەوەی نرخی یەکەکانی نیشتەجێبوون دەچێتە واری جێبەجێ کردنەوە. بەپێی راگەیاندراوێکی پارێزگای هەولێر کە کۆپییەکی بە (باسنیوز) گەیشتووە و تێیدا ئاماژە بەوەکراوە کە لەمڕۆوە ئەو نۆ پڕۆژەیەی کە ناویان لە لیستەکەدا هاتووە دەبێت پابەندی ئەو نرخانەبن کە بۆیان دیاریکراوە. هەروەها ئەوەش خراوەتە روو، کە هەر پرۆژەیەک پابەندی ئەم نرخانە نەبێت رووبەرووی رێککاری یاسایی دەبێتەوە.